پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جەنگ و پێکدادان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل بەردەوامە و ژمارەی کوژراوان و بریندارانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە نوێترین ئاماریدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا 29 هەزار و 92 کەس کوژراوان و 69 هەزار و 28 کەسیش برینداربوون.
هاوکات، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، لەسەرەتای جەنگەوە تائێستا لەناو سوپای وڵاتەکەی ژمارەی کوژراوان بۆ 575 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و 930 کەس.
لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، بەهۆیەوە قوربانییەکی زۆری لەهەردوولا کەوتووەتەوە و بەردەوامیش ژمارەکە لە بەرزبوونەوەدایە.