پۆڵەتیک پرێس
ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی هاوبەشدا ٥١ کۆچبەری عێراقی کە زۆرینەیان کوردن گەڕاندەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە لەلایەن فەڕەنسا و ئەڵمانیاوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و لەسەر خواستی کۆچبەرەکان بووە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە ئەو کۆچبەرانە لە بەرامبەر گەڕانەوەیاندا بۆ عێراق هەرێمی کوردستان بڕی هەزار و ٨٠٠ یۆرۆیان وەک هاوکاری یەکەم وەرگرتووە، دوای گەیشتنیشیان بڕی سێ هەزار یۆرۆیان پێ دەدرێت.
ئەم هەڵمەتە هاوبەشی ئەڵمانیا و فەڕەنسا یەکەم هەڵمەتی هاوبەشی ئەورووپیە بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە ئەوروپاوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.