کەشناسی: کەشەکە فێنکتر دەبێت و لەم ناوچانە باران دەبارێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئابی 2023، دەستەی کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ زیاتر دادەبەزێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و گەری بارانێکی کەم هەیە لە ناوچەشاخاوییەکان. هەروەها، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم، سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی پێنجشەممە ئاماژە بەوە دەکات، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى

دهۆک : 37 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى

سۆران : 36 پلەى سیلیزى

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا