ترەمپ لە سێ ویلایەت شکستی بە نیکی هەیلی هێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی بەربژێری کۆتایی پارتی کۆمارییەکان توانی سەرکەوتنێكی گەورە بەسەر نیکی هەیلیی رکابەری بەدەستبهێنێت و هەنگاوێکی دیکە لە بوون بە بەربژێری پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا نزیک ببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا توانی لە ویلایەتەکانی میزووری، میشیگن و ئیداهۆ توانی 1575 دەنگ بەدەستبهێنێت کە دەکاتە %98 کۆی دەنگی نوێنەرەکانی پارتی دیموکراتەکان لەو سێ ویلایەتە، هەروەها، نیکی هەیلی 36 دەنگ و %2ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

سەرکەوتنە مەزنەکەی دۆناڵد ترەمپ، هەنگاوێکی دیکە لە بوون بە بەربژێری کۆتایی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نزیک دەکاتەوە.

بڕیارە رۆژی سێشەممە (6ـی شووباتی 2024) کە لەلای ئەمریکییەکان بە ‘سێشەممەی گرنگ’ دەناسرێت، لە 15 ویلایەت و ناوچەیەکی ئەمریکا هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و نوێنەرانی پارتی دیموکرات و کۆمارییەکان، بەربژێری دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن.

بەگوێرەی یاساکانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا، هەر بەربژێرێک پێویستی بە بەدەستهێنانی 1215 نوێنەر هەیە بۆ بوون بە بەربژێری کۆتایی پارتەکە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا؛ دۆناڵد ترەمپ تا ئێستا 244 .نوێنەر و نیکی هەیلییش 24 نوێنەری بەدەستهێناوە.

ترەمپ تا ئێستا لە هەشت ویلایەتی ئەمریکا هەڵبژاردنی بەرایی یەک لەدوای یەکی لە رکابەرەکانی بردووتەوە، لە سەرەتای کامپینەکانەوە، زیاتر لە 12 رکابەر و بەربژێری کۆمارییەکان بە سوودی ترەمپ لە رکابەرییەکە کشاونەتەوە و پشتگیری خۆیان بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دووپاتکردووتەوە.

دۆناڵد ترەمپی 77 ساڵان و نیکی هەیلی تەمەن 52 ساڵ، کۆتا دوو بەربژێری کۆمارییەکانن کە رکابەری یەکتر دەکەن بۆ بوون بە بەربژێریی کۆتایی پارتەکەیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە رۆژی 5ـی تشرینی دووەمی 2024 و لە کامپینی ئامادەکاریەکان زۆترین جار هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر و چاویان لەوەیە گورزی کاریگەر لەیەکتر بووەشێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا