گۆڕان لەحكومەتی هەرێم ناكشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
سەرەڕای بوونی ناڕەزایی‌و فشارەكان، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان هیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ كشانەوە لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان، بەرپرسانی گۆڕان رەتیانكردووەتەوە، بكەونە ژێر كاریگەری فشارەكان‌و لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، كە قسەی بۆ “پۆڵەتیك پرێس” كرد، رێكخەری گشتی گۆڕان‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەكە،، كە باڵاترین دامەزراوەی جێبەجێكردنی گۆڕانن، جەختیان كردووەتەوە لەناو حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبن‌و لەئێستادا هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی كشانەوە ناكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر “پۆڵەتیك پرێس” ئاشكرایكرد، لەناوخۆی گۆڕان دەنگی ناڕەزایی دروست بووەو دەنگە ناڕازییەكانیش داوای كشانەوە لەحكومەتی هەرێم دەكەن.

دەنگە ناڕازییەكانی ناو گۆڕان بەبیانووی ئەوەی ناتوانن چاكسازی بكەن‌و ئەو بەرنامەی هەیانە جێبەجێبكەن، داوای كشانەوە لەكابینەی نۆیەم دەكەن، كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات.

گۆڕان بەپێی رێككەوتنێكی لەگەڵ پارتی دیموكرات بەشداری كابینەی نۆیەمی كردووەو مەرجی سەرەكیشی بۆ بەشداریكردنەكە، ئەنجامدانی چاكسازی بوو لەماوەی شەش مانگی سەرەتای پێكهێنانی حكومەتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا