چین بڵاوبونەوەی كۆرۆنا دەخاتە ئەستۆی تاقیگەكانی ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، رەنگە بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی جیهان كۆرۆنا لەتاقیگەیەكی ئەمریكا بڵاوبوبێتەوە.

هوا چوینینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، پێویستە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لێكۆڵینەوە لەئەگەری بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لەئەمریكاوە بكات و رەنگە بۆ یەكەمجار ئەو ڤایرۆسە لە تاقیگەیەكی ئەو وڵاتەوە بەجیهاندا بڵاوبوبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆچی میدیاكانی جیهان باسی تاقیگەكانی فۆرت دیستركت ناكەن لەئەمریكا كە پێ دەچێت لەو تاقیگەیەوە كۆرۆنا بڵاوبوبێتەوە، بەتایبەت لەساڵی 2019 كە هەندێك زانیاری لەسەر ئەو تاقیگەیە بڵاوكرایەوە و دواتر دیارنەما و كۆتایی پێهات.

وتیشی، “پێدەچێت بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە ئەمریكا بەهۆی هەڵەیەكەوە رویدابێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی وتەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ یەكەمینجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری وهانی چین سەری هەڵداو پاشان بەتەواوی جیهاندا بڵاوبویەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا