ئایا تانە لە بڕیاری سزادانی ئومێد بەرۆشكی دەدرێت؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە دادگای كەتنی دهۆك بڕیاری ساڵێك زیندانیكردن و پێبژاردنی 240 هەزار دیناری بۆ ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەرۆشكی دەركرد، ئەمەش لە كاتێكدایە وا چاوەڕوان دەكرا، سزای ئەو چالاكوان و رۆژنامەنووسانەی دیكەی بادینان هەڵبوەشێتەوە كە پێشتر سزادراون.

سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی ئومێد بەرۆشكی، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە رۆژانی داهاتوو هەوڵەكان چڕدەكرێنەوە بۆئەوەی لە رێگای پارێزەرەكانیەوە تانە لەو بڕیارەی دادگای كەتنی دهۆك بدرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتی: بەپێی ئەوەی ناوبراو 10 مانگە لە زیندانە و سزادانەكەشی ساڵێك و دوو مانگە كەواتە ماوەیەكی كەمی ماوە ئازادبكرێت، هەرچەندە سێ‌ دۆسیەی دیكەی ماوە كە لەسەریان دادگایی بكرێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتی پرۆسەی دادگاییكردنەكەیدا رێگە دراوە بە پارێزەری ئومێد بەرۆشكی بەرگری لە ناو براوبكات و لائیحەی برگری لێكردنەكەی پێشكەش بكات، بەڵام رێگە نەدراوە ئومێد بەرۆشكی و پارێزەرەكەی لەگەڵ یەكتری قسە بكەن.

ئومێد بەرۆشكی چالاكوان دووسكاڵایان بەپێی ماددەی دووی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و سكاڵایەكیشیان بەپێی ماددەی 240ی یاسای سزادانی عێراقی بوون.

لەڕۆژی 16ی شووباتی ئەمساڵ دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر لە دادگاییكردنی دەستگیركراوانی بادیناندا هەریەك لە (ئەیاس ئەكرەم، شێروان شێروانی‌، شڤان سەعید ، گوهدار زێباری‌ و هاریوان عیسا) ی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، بڕیارەكەش كاردانەوەی زۆر و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئومێد بەرۆشكی رۆژی 24_7_2021 جارێكی دیكە لەسەر سێ سكاڵای دیكە دادگایی دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا