وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوو بڕیاری نوێ دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم دوو بڕیاری نوێی به‌مه‌به‌ستی پێداچوونەوە بە رێكارەكانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و له‌كاتی گه‌شتكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ركرد.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند، بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکارەکان و گونجاندنی لەگەڵ هەڵومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆڕۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بڕیاریانداوه‌ وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە لەڕێگەی دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكان ئەنجام بدرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەو هاووڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە 48 كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

باسی له‌وه‌شكرد، ئەو هاووڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا