پلاسخارت: “دزی سەدە” کۆتا دزی نابێت لە عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق هەنگاوی ئازایانەی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی گرتووەتەبەر.

ئەمڕۆ هەینی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دزی سەدە” کۆتا دزی نابێت لە عێراق و حکومەت هەنگاوی ئازایانەی گرتووەتەبەر.

وتیشی، گەندەڵی گەورەترین ئاڵنگارییە ڕوبەڕوی عێراق دەبێتەوە و لەڕووی ئابوورییەوە زیانی پێدەگەیەنێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری و بوژانەوەی وڵاتەکە دادەنێت و هاوڵاتیان لە مافەکانیان بێبەش دەکات.

جەختی لەوەشکردەوە، نوێترین دۆسیەی گەندەڵی عێراق کە ناوی “دزی سەدە”ی لێنرا، بەداخەوە نابێتە کۆتا دۆسیە، هیوادارین ئەمە زەنگی ئاگادارکردنەوە بێت، بێگومان گۆڕینی بەرنامەی حکومڕانی گرنگی خۆی دەسەلمێنێت بۆ داهاتووی وڵات.

باسی لەوەشکرد، لەکاتێکدا حکومەت کۆمەڵێک هەنگاوی ئازایانەی ناوە، بەڵام شاراوە نییە کە ئەم هەوڵانە لەلایەن ئەو کەسانەی زیانیان بەردەکەوێت ڕێگرییان لێدەکرێت، بەڵام لێمگەڕێن دووپاتی بکەمەوە کە نابێت هیچ ماوەیەکی پشوویان پێبدرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا