ئاسایشی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە بووەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شاخی گۆیژە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە چیای گۆیژە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا ڕایگەیاند، “ئەو کەسە دەستگیرکراوە کە بووەتەهۆی ڕوداوەکە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی 22ی 7ی 2022 لە شاخی گۆیژە ئاگرێک لە پەڕەشوتێک کەوتە خوارەوە و بووە هۆی سوتانی بەشێک لە پوش و پاوانی شاخەکە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دوابەدوای ڕوداوەکە دەست بەجێ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هەستان بە کاری بەدواداچونی خێرا و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا پەڕەشوتەوانەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت”.

وتیشی، “پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت ناوی (ع ، أ ، أ ) لە دایکبووی (1991)ە، یەکێکە لە تیمی یانەی فڕۆکەوانی سلێمانی بە مەبەستی مەشق کردن هەستاوە بە کاری فڕین و بەهۆی گڕگرتنی کەپسولی دوکەڵی پەڕەشوتەکەی بەناچاری فڕێی داوەتە خوارەوە و ئەو ڕوداوەی لێکەوتۆتەوە و ناوبراو لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەرە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەری “.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا