ئێران دژی خامنەیی دەوەستێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنای دژ بە کۆرۆنا دەدات.

مانگی کانوونی دووەمی رابردوو عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران قەدەغەکردنی ئەو ڤاکسینانەی راگەیاند کە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە بەرهەمدێن لەنێویشیاندا، ڤاکسینی فایزەر و بایۆنتیک و ڤاکسینی ئەسترازێنیکای بەریتانی، وتیشی: هێنانەناوەوەی ڤاکسینەکانی ئەمریکا و بەریتانیا قەدەغەیە.

لایخۆیەوە عەلی رەزا رەئیسی، وتەبێژی بارەگای نیشتیمانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، لە ئێستادا لە دانوستاندان لەگەڵ چەند وڵاتێکی ئەوروپی بۆ کڕینی ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا کە لە ئەمریکا بەرهەمدەهێنرێن.

وتیشی: تا کۆتایی مانگی ئەیلول بەدڵنیاییەوە نزیکەی 30 ملیۆن ژەمە ڤاکسین هاوردە دەکەین و مانگی تشرینی یەکەمیش 30 ملیۆنی دیکە دەهێنین.

بەپێی ئامارێکی تاران تایمز، سەرباری ئەوەی هەوڵەکانی ئێران بەردەوامە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی خۆماڵی، بەڵام تا ئێستا زیاتر لە 18 ملیۆن ژەم ڤاکسینی بیانی هاوردە کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا