بۆشایی ئەمنی داعش چالاكدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی بوونی بۆشاییەكی زۆری ئەمنی و سەربازی لەهێڵەكانی پێشەوەی نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە چەكدارانی داعش لەسنووری ناوچەكانی كەركوك دەستیان بەئەنجامدانی چالاكی‌و جموجوڵ كردووە.

بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەوە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: داعش سود وەردەگرێت لەو بۆشاییە سەربازییەی لەنێوان هەێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق دروستبووە چالاكی جۆراو جۆر ئەنجامدەدات لەو شوێنانەی نزیكن لەدەسەڵاتی هێزەكانی عێراقەوە.

بابەكر فەقێ ئەحمەد وتیشی: هیچ هەماهەنگییەكیان نییە لەگەڵ هێزەكانی عێراق‌و هەر ئەوانیش بەرپرسن لەو چالاكییانەی داعش لەهێلەكانی تەماس و سنووری كەركوك ئەنجامی دەدات، چونكە بۆ دروسبوونی هەمانگی حكومەتی عێراق خەمسارد بووە.

هەروەها وتی: وەزارەتی پێشمەرگە هێڵەكانی تەماسی خۆی تۆكمە كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، كە چەكدارانی داعش بیانەوێت بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی ئەنجامی بدەن و ئەو بۆشاییە ئەمنییەش لەنێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە كێشەی بۆ دروستكردوون.

بەڕێوەبەری راگەیاندن‌و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر گفتۆو پێشنیاركراوە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو عێراق، بەڵام هۆكاری سیاسی‌و بارودۆخی دارایی كێشەكانی نێوان ناوەندو هەرێم رێگربووە لەوەی كۆبونەوەكان ئەنجامی هەبێت ئەوەش مەترسییە بۆسەر سەرخاكی عێراق و هەرێمی كوردستان

ماوەیەكە چەكدارانی داعش لەسنوری پارێزگای كەركوك دەستیان بەچالاكی كردووە و چەندین كاریان ئەنجاداوە و هەفتەی پێشوش عوسمان غانم وەزیری ناوخۆی عێراق بەمەبەستی جەختكردنەوە لە بنبڕكردنی داعش و رووبەڕووبوونەوەیان لەسنوری كەركوك سەردانی پارێزگاكەی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا