مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایكۆتی سەرتاسەری دەكەن

پۆڵەتیك پرێس
بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم گردبونەوە و هەڕەشەی بایكۆتكردنی سەرتاسەری دەوام دەكەن .

رۆژی یەكشەممە، 16ی ئایار بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی قوتابیان و مامۆستایاندا كرانەوەو پرۆسەی خوێندن بەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا دەستیپێكردەوە.

دوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە پارێزگاكانی هەرێم، دوو رۆژە مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆیە، پێنجوێن، ڕانییە و كەلار و سەیدسادق دەستییان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان كردووە، لەچەند شوێنێك خێمه‌یان هەڵداوەو بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندنیان راگەیاندووە.

ئەو مامۆستایانە داوا دەكەن بەهەمیشەیی بكرێن و موچەكانیان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا پێبدرێت، جەختیشدەكەنەوە تا وەڵامی داواكاریەكانیان نەدرێتەوە ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا