پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بینای نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و دەڵێن: بینای پەرلەمان چۆڵە و بۆ کرێ.
ماوەی چەندین رۆژە مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی دامەزراندن لە خۆپیشاندان بەردەوامن و چەندین جار داوای دامەزراندیان لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
بەشێک لە مامۆستایانیش بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان راگەیاند، 15 رۆژە لە بایکۆت و گردبوونەوە بەردەوامین و وا پێدەنێینە هەفتەی سێیەمەوە، تا ناوی وانەبێژمان لێنەکرێتەوە و وەک مامۆستای میلاک یاخود گرێبەست دامان نەمەزرێنن، لە بایکۆت ناوەستین.
وتیشیان: ئەو بڕە پارەیەی وەک خێر بۆمان بڕاوەتەوە، کێشەکانمان چارەسەر ناکات، تەنیا داواکاری ئێمە دامەزراندنەوە و دواتر هەموو کێشەکانمان چارەسەر دەبێت.