ئەمساڵیش هیچ سووریەك ناتوانێت فەریزەی حەج ئەنجام بدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری حەج لە وەزارەتی ئەوقافی سووریا دەڵێت، ئەمساڵ هیچ سەردانێكی حەج بۆ سوورییەكان رێكناخرێت و پێشبینی دەكرێت ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

حەسسان نەسروڵڵا، بەڕێوەبەری حەج لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی سووریا رایگەیاند، هۆكاری ئامادەنەبوونی حاجیانی سووری لەمساڵدا لە مەككە، لە ئەنجامی نەبوونی كاتی پێویست بوو بۆ هەماهەنگی نێوان سعوودیە و سووریا، دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

لای خۆیەوە، محەمەد رامی مەرتینی، وەزیری گەشتوگوزاری حكومەتی سووریا لە راگەیەندراوێكدا باسی لە ئەگەری دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عومرە لە دوای وەرزی حەج كرد و پێشبینیشی كرد، ساڵی داهاتوو باشتر بێت و بارودۆخ و پەیوەندییەكان ئاسایی ببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا