‏‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان بە ململانێ سیاسییەكانەوە ببەسترێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ڤیلی ڤارجولا، باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی سەردانی هەرێمی كردووە.

‏‎لەدیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی پشتیوانییەكانی ڤیلی ڤارجولا و یەكێتی ئەوروپای لە هەرێم و عێراق كرد كە لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و مرۆیی رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە و هۆكارێك بوون بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان، هەروەها هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكانی داهاتوویدا بۆ خواست.

‏‎لە درێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی یاسای بودجە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و گەڕانەوە بۆ دەستوور وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان جەختیلێكرایەوە.

‏‎لەبارەی هەوڵەكانی یەكێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، نابێت ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان بە ململانێ سیاسییەكانەوە ببەسترێتەوە و پابەندبوون بە دابینكردنی شایستەداراییەكان یەكێكە لە ئەركەكانمان. دەشمانەوێت لە هەموو رووەكانەوە هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیری هەنگاوبنێت، بۆ ئەمەش لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا