نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد و بەهای 100 دۆلار یەکسانە بە 167 هەزار دیناری عێراقی.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی موحسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەمیانی چاوپێکەوتنی مەندەلاوی لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیی عێراق جەختکراوەتەوە لە سەقامگیربوونەوەی دۆخی دارایی و ڕێکخستنەوەی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕەکاندا”.

لایخۆیەوە عەلی عەلاق باسی لە پلانێکی دارایی و چاودێریی کرد کە بەنیازە بانکی ناوەندیی کاری لەسەر بکات بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی نرخەکانی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی و ڕێگریکردن لە باجی دارایی و بەدواداچوون بۆ مامەڵە گوماناوییەکانی کڕین و فرۆشتنی دراوی قورس کە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە ئابووری نیشتمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا