پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
واردنەوەی ‘تایگەر’ دوو گەنج دەبێتە دەمەقاڵێیان و یەکێکیان ئەوی دیکەیان دەکوژێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبەردەم فامیلی مۆڵی شاری هەولێر دوو گەنج دەبێتە دەمەقاڵێیان لەسەر ‘خواردنەوەی تایگەر’ و گەنجێکیان دوو فیشەک دەنێت بەوی دیکەیانەوە و دەیکوژێت.
بەپێی زانیارییەکان بێت، ئەو دوو گەنجە هاوڕێی نزیکی یەکدین و هەردووکیان کارمەندی سکیوریتین لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر.
هەر بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
نوێدەکرێتەوە..