دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بە جێگیریی دەمێننەوە.

رۆژی سێشەممە (2ـی نیسانی 2024)، دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە زۆربەی کاتەکان بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگریی دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشتر.

سەبارەت بە کەشی سبەی (چوارشەممە 2-4-2024) کەشناسیی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی رۆژی سێشەممە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە رۆژی چوارشەممە بەم شێوەی دەبێت:

هەولێر : 29
سلێمانی : 26
دهۆک : 27
زاخۆ : 29
هەڵەبجە : 28
کەرکوک : 31
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 32

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا