ئه‌مشه‌و بایدن لەبارەی ئه‌فغانستان قسه‌ ده‌كات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆتایی به‌ پشووی هه‌فتانه‌ی خۆی هێناو گه‌ڕایه‌وه‌ كۆشكی سپی و بڕیارە ئەمشەو لەبارەی ئەفغانستانەوە قسەبكات.

رۆژنامەی شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاویكردەوە، كاتژمێر 10:45ی ئەمشەو جۆ بایدن وتارێك ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان، پێشكه‌ش ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ هاوینه‌واری كامپ ده‌یڤیدله‌ پشوی هه‌فتانه‌ی خۆیدابووە بەڵام بەهۆی رووداوەكانی ئەفغانستانەوە گەڕاوەتەوە.

رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسانی كۆشكی سپیەوە راشیگه‌یاندووە، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌فغانستان، به‌ كابولی پایته‌ختیشه‌وه‌ كەوتووەتە ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆتایی به‌ پشوی هه‌فتانه‌ی خۆی هێناوەوگه‌ڕاوەتەوە كۆشكی سپی.

هەرجەندە بایدن رووبەڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی بڕیاریان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ ته‌واوی ئه‌فغانستان، تا ئاستی چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ كابول بەڵام جۆبایدن رایگەیاندووە، هیچ پەشیمانییەکی نییە لە بڕیاری کشانەوە، جەختیشی كردووەتەوە کە پێویستە ئەفغانییەکان ” بۆ وڵاتەکەیان شەڕ بکەن”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا