بۆ یەکەمجار پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەدرێتە دەست ژنان

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن پێکهاتەی تیمی پەیوەندییە تایبەتییەکانی لە کۆشکی سپی راگەیاند کە سەرجەمیان لە ژن پێکهاتوون، دەشڵێت: ئەمە یەکەمین تیمی لەو جۆرەیە لە مێژووی ئەمریکادا.

ئەمڕۆ دووشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا وتی: شانازی بەوەوە دەکەم پێکهاتەی تیمی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی رابگەیەنم کە بۆ یەکەم جارە سەرجەمیان لە ژن پێکهاتوون.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، لەنێوان ئەو خانمانەی هەڵبژێردراون جێن ساکی دەبێتە وتەبێژی کۆشکی سپی، ساکی پێشتریش پۆستی باڵای ناو کۆشکی سپی وەرگرتووە بەنموونە لە ویلایەتی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی بوو.

ئەوەش هاتووە، جگە لە ساکی ناوی شەش خانمی دیکە راگەیەنراوە لەناویاندا کەیت بیدینگفیڵد کە پۆستی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی پێدەدرێت.

لەماوەی رابردوودا، جۆ بایدن زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای بەدەستهێنا و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ پێکهێنانی ئیدارەکەی کە بڕیارە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی دەستبەکار بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا