بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە ئەو پارەیەی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانكراوە بۆ دەرماڵەی خوێندكاران بێت نەك پێداویستی تر

پۆڵەتیک پرێس:

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ لیژنەکانی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەکێتی کۆبووەوە، بەمەبەستی بەدواداچوون و تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئەوەی لەنزیکەوە گوێبیستی سەرجەم لیژنەکان بوو لەبارەی چۆنێتی کارکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەيمانگەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، خانەقین، كۆیە، هەڵەبجەی تازە، پێنجوێن، كەلار، ڕانیە، تەقتەق، قەڵادزێ، دوكان، چوارتا، دەربەندیخان، كفری، چەمچەماڵ و سەیدسادق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، ھانیدان لیژنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کارەکان تەواو بکەن و تەواوی کەموکوڕييەکانی زانکۆ و پەيمانگەکان پڕبکەنەوە.

لای خۆيانەوە لیژنەکان دڵنیایياندا لە جێبەجێکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی ئەو کەموکوڕييانەی لە زانکۆ و پەيمانگەکاندا هەبووە، جەختيشيانکردەوە جگە لە پێداویستی و داواکردنی خوێندکاران، بەشێکی کارەکانی لیژنەکان داوای خوێندکاران نەبووە و ئەو کەموکوورتییانە بووە کە لیژنەکانی مەکتەبی ئیداری و دارایی هەستی پێکردووە و جێبەجێی کردوون.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە، دابینکردنی پێداویستی و نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان و جێبەجێکردنی داواکانی خوێندکاران لەلایەن یەکێتییەوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە بووە، تا ئەو بودجە و بڕە پارەیەی دیاریکراوە وەک پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان لەم سنوورانە بە تەنها تەرخانبکرێت بۆ بڕینەوەی دەرماڵەی خوێندکاران، لەژێر هەر ناوێکدا بێت پێویستە بدرێت بە خوێندکاران بەبێ جیاوازی کە مافێکی رەوای ئەوانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا