پۆڵه‌تیك پرێس:
دوای ماوه‌یه‌ك له دابه‌زینی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، جارێكی دیكه ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و پارێزگایه به‌رزبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 769 تووشبووی نوێی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 215 تووشبوویان له سلێمانین، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مینجاره دوای ماوه‌یه‌ك له‌دابه‌زینی ژماره‌ی تووشبون به كۆرۆنا له‌سلێمانی، جارێكی دیكه ژماره‌كه به‌وشێوه‌یه به‌رزبوه‌وه.
هاوكات له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 8 كه‌سیان له‌پارێزگای سلێمانی بوون.
ئێستا كۆی گشتی ئاماری تووشبون به كۆرۆنا له سلێمانی گه‌یشتووه‌ته 55 هه‌زار و 156 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 1968 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 34 هه‌زار و 544 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.