قوباد تاڵه‌بانی: هیچ بەربەستێک نەماوە تا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم نه‌نێرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم كاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دانانی 10 گۆڕەری كارەبا بۆ وێستگەكانی كۆیە ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بودجە باش ڕۆیشتووەو لەگەڵ بەغدا نزیكین لە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەو پابەندبوونیش بەدەقی یاساكە كاریگەری باشی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی هەرێم.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی، نیازپاكی لە هەردوولاوە لە پابەندبوون بە دەقی یاساكە كاریگەری باشی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەرێمیش دەباتە قۆناغێكی نوێوە.

هاوكات دەرباەری پرۆژەكانی كارەبا رايگەیاند، دەتوانن هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای حکومەتی فیدراڵ‌و لەناوخۆی هەرێمیش ئەو کەرتە زیاتر بەرەو پێش بەرن.

سەبارەت بەناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاماژەی بەوەكرد، لەماوەیەکی نزیکدا هیچ بەربەستێک نامێنێت بۆ ئەوەی بەغدا پارەو شایستە داراییەکانی هەرێم نه‌نێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا