قائیمقامی سلێمانی: پاڵپشتی تەواوی بەرهەمی ناوخۆ و کارگەکان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بەبەرهەمی ناوخۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کارئاسانی تەواو دەکەن بۆ کارگەکان تا بڕ و جۆری بەرهەمی باشتر بەرهەم بهێنن.

لەوبارەیەوە قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، “پاڵپشتی تەواوی بەرهەمی ناوخۆ و کارگەکان دەکەین و هەموو هەوڵەکانیشمان بۆ بەرەوپێشبردنی بەرهەمی ناوخۆیە لەڕوی کوالیتی و بڕی بەرهەمەکانەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لیژنەکانمان ڕۆژانە ڕێنمایی و زانیاری دەدەنە کارگەکان و هاوکارێکی باشی کارەکانیانن تا لەئەنجامدا بەرهەمێکی باش و تەندروست پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن”.

لەلایەکی دیکەوە دیمەن ڕەزا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەکرد، “پێویستە هەموان کارئاسانی بۆ کارگەکان بکەین و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیەکاندا هەبێت، تا هاووڵاتی بتوانێت بەئارامی وەبەرهێنان بکات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا