سەرۆک کۆمار پێشوازی کرد لە باڵێۆزی فەڕەنسا لە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆ سێ شەممە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ 2 ی تشرینی دووەم 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەریک شۆڤالییە، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.

لە میانەی دیدارەکەیاندا سەرۆک کۆمارەی عێراق جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا و هەماهەنگی لەبوارەکانی ئابووری و بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و گۆڕانی کەشوهەوا کردەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێکارەکانی پتەوکردنی ئاسۆی ھاریکاری لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەل و وڵات و تەواوی ناوچەکە بکات.

هەروەها باس لە بەهێزکردنی ھەماھەنگی ئابووری و بازرگانی و کاری ھاوبەش بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق و پاراستنی ژینگە و گۆڕانی کەشوھەوا کراوە.

لە میانەی دیدارەکەدادکتۆر بەرهەم ساڵح لەگەڵ باڵێۆزی فەڕەنسا باسی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد و  گرنگی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پشتبەستن بەدیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و گەڕانەوەی رۆڵی محوەری عێراق دووپاتکرایەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا