کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: 329 تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان وەرگرتووە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە1ی کانونی دووەمی 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 329 تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان وەرگرتووە.

جومانە گلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد،” لە بەشی کەرخی بەغدا 45 تانە تۆمارکراوە و زۆرترین ڕێژەیە، لەکاتێکدا لە پارێزگای میسان هەشت تانە تۆمارکراوە و کەمترین ڕێژەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوێنێ یەکشەممە قۆناغی یەکەمی تانەکانی ڕەوانەی دەستەی دادوەری کردووە و پێیدەچێت لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا بە وردبینییەکی بەرز و لێکۆڵینەوە وەڵامی سەرجەم تانەکان تەواوبکرێن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنیان بۆ دەستەی دادوەری.

ڕوونیکردەوە، کاری لێکۆڵینەوەی ژمارەیەک زۆر لە تانەکان تەواوبووە و دەنێردرێت بۆ دەستەی دادوەری، بەپێی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ژمارە 39ی ساڵی 2019، حەوت ڕۆژی کارە بۆ تەواوکردنی وەڵامی تانەکان، بەڵام کۆمسیۆن تنەکان بەکەمتر لەوماوەیە یەکلادەکاتەوە.

جەختیکردەوە، 10 ڕۆژ بۆ دەستەی دادوەری دیاریکراوە، بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر تانەکان و دەستەی دادوەریش بڕیاری کۆتایی یەکلاکەرەوە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا