حەلبوسی: ئەوەی لەبارەی گەڕانەوەی داعشەوە دەوترێت پروپاگەندەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داعش ناگەڕێتەوە و تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە لەناودەبرێت، هیچ جێگایەک بۆ تیرۆر لە عێراقدا نەماوە و ئەوەی لەبارەی گەڕانەوەی داعشەوە دەوترێت پروپاگەندەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد حەلبوسی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سیاسەتی پروپاگەندەکردن بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و نائارامی چیتر کاریگەری نییە، ئەوەی ساڵی 2014 ڕوویدا وانەیەک بوو کە عێراقییەکان بەباشی لێوەی فێربوون”.

ئەم قسانەی محەمەد حەلبوسی لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر پارێزگای دیالە، 11 سەربازی عێراقی لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا لە پارێزگاکە کوژران کە لەنێویاندا بەرپرسێک هەبوو بەپلەی ملازمی یەکەم.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک