پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای خانەقین بوومەلەرزەیەک ڕوویدا و دڵەڕاوکێی لە دڵی خەڵکی ناوچەکەدا دروستکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:19 خولەک ڕوویداوە و گەڕەکەی 4.3 پلەی ڕێختەر بووە.
محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 12 کیلۆمەتر لە ناخی زەوی لە سنووری قەزای خانەقین ڕوویداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، چەقی بومەلەرزەکە گوندی دارە خورما بووە بە دووری 17 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزاکە.