میسر ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار بیانی لە ڕێگەی دەروازەی رەفەحەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە حەوت هەزار کەسی بیانی، لە چوارچێوەی پرۆسەی گواستنەوەکان لە رێگەی دەروازەی سنووری رەفەحەوە.

بەرپرسێکی میسری لە دەروازەی رەفەحەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمەڵێک لە هەڵگرانی پاسپۆرتی بیانی لە کەرتی غەززەوە لە رێگەی دەروازەی سنووری رەفەحەوە گەیشتنە میسر.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو پاس چوونەتە دیوی میسرەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەو کەسانە دیاری بکات کە پەڕیونەتەوە، بەرپرسێکی فەڵەستینیش رۆیشتنی دوو پاسی راگەیاند و وتی: لە کۆی 400 کەسی بیانی، 100 سەرنشینی بیانی پەڕیونەتەوە میسر.

وەزارەتی دەرەوەی میسر لە راگەیەندراوێکدا پشت راستیکردەوە، ئیسماعیل خەیرات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری کونسوڵخانەی میسرییەکانی دەرەوەی وڵات وتی: لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دیپلۆماتکارانی دەرەوە تاوتوێی ئامادەکارییەکان دەکات بۆ کارئاسانیکردن و پێشوازیکردن و گواستنەوەی هاووڵاتیانی بیانی لەکەرتی غەززەوە بۆ میسر لەرێگەی دەروازەی رەفەحەوە.

خەیرات دەشڵیت: ژمارەی ئەو کەسانەی وڵاتەکەی بەنیازە وەرییانبگرێت نزیکەی حەوت هەزار هاووڵاتی بیانییە کە خاوەنی رەگەزنامەی زیاتر لە 60 وڵاتی جۆراوجۆرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا