قوباد تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە16ی کانونی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر دەکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئیدانەی هێرشی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و ناوچە ئاوەدانەكانی هەولێری خۆشەویستمان دەكەم”.

لەڕاگەیەندراوەكەدا  ئاماژەی بەوەکرد، “پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێم پێشڕەو دزەیی دەكەم كە لە هێرشی شەوی ڕابردوودا شەهیدكرا”.

هاوکات جەختیکردەوە و وتی،” داوا لە هەموو لایەك، حكومەت و لایەنە سیاسیەكان دەكەم یەكبگرن و كۆتایی بەم پێشێلكاریانە بۆ سەروەری عیراق بهێنن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا