پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی ئەگەری کەمبوونەوەی وزەی کارەبا لە وڵاتەکەی باری نائاسایی ڕاگەیاند.
جۆ بایدن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “باری نائاسایی ڕادەگەیەنم بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لەسەر توانای دابینکردنی کارەبای تەواوەتین بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی بەکارهێنەران”.
پێشتریش دانیشتیوانی بەشێک لە ویلایەتەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکا هۆشدارییان دا، ڕەنگە لەم هاوینەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵی، کارەبا زوو زوو ببڕێت.