نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک لە بەرزیدایە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 86 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 52 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 38 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئێستادا هیوایەکی زۆر لەلای بازرگانانی جیهان هەیە بۆ دووبارە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەتایبەت لەگەڵ دەستپێکردنەوە چالاکییە بازرگانەکانی چین و زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا