پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە كە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم موڵكێكی بە بەهای ملیۆنان دۆلار لە ئەمریكا كڕیوە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەزگای ئەمریكا پارێزەرێك بەناوی “دان ویزەرس”، كاری كڕینی موڵكێكی گرانبەها لە ئەمریكا دەكات، بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكیەكە ، نێچیرڤان بارزانی بە بڕی بیست ملیۆن دۆلار چوار موڵكی لەسەر شەقامی مۆترم دڕایڤ كڕیوە و موڵكەكان بەناوی نەبیلە مەسعود بارزانی هاوسەری نێچیرڤان بارزانی و كچی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی تۆماركراون.
پێشتر زاك كۆپڵن كە ڕۆژنامەنوسێكی گەنجی ئەمەریكیە، لە ڕاپۆرتێكیدا پەردەی لەسەر گەندەڵیەكی نوێی بنەماڵەی بارزانی هەڵدایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی زاك كۆپڵن خستیە روو، مەسرور بارزانی و موكسی برای موڵكێكیان لە مەیامی بە بەهای 18 ملیۆن دۆلار كڕیوە.
راپۆرتەكەی زاك هەر بە ئاشكراكردنی ئەو موڵكەوە نەوەستاو چەندین موڵكی بنەماڵەی بارزانی ئاشكراكرد لە هەر یەك لە ڤێرجینیا و كالیفۆرنیا و دوبەی.
ئاشكرابوونی ئەم موڵكانەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لە كاتێكدایە كە هاووڵاتیانی هەرێم بەدەست كۆمەڵێك قەیرانی دەستكردەوە دەناڵێنن لەسەروویانەوە دواكەوتنی مووچە بۆ زیاتر لە 45 رۆژ و گرانیی بازاڕو قەیرانی سوتەمەنی.