ئێران هاوردە کردنی ئەم کاڵایانە قەدەغە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وڵاتی ئێران، هاوردەکردنی ئامێری موزیک و چاویلکەی خۆری بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات.

گومرگی وڵاتی ئێران ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی چاویلکەی خۆری و ئامێری موزیک وەک کاڵای قەدەغە کراو لە ئێران دیاریکراون، 11 کۆنتێنەر ئامێری موزیک ڕێگریان لێکراوە بۆ ئەوەی بچنە وڵاتی ئێرانەوە.

کازم موسەوی جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە، بەکارهێنانی چاویلکەی خۆری دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا بێت و ڕاپۆرتی پزیشکی هەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، ئەوانەی ئامێری موزیکیان دەوێت با وڵات جێبهێڵن، وتیشی بوون و نەبوونی ئامێرەکانی موزیک و چاویلکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ژیانی خەڵک نیە و هیچیان لێ ناگۆڕێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا