وەزارەتێك هەلی كاری راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم هەلی كاری بۆ ئەو گەنجانە راگەیاند كە خوازیارن لە كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتەكەیاندا كار بكەن.

لە راگەیەنراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، “بۆ ئەو گەنج و لاوانەی كە ئارەزووی دامەزراندن دەكەن لە كۆمپانیاكان وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئەم هەلەتان بۆ دەرەخسێنێ بۆ ئەوەی لەیەكێك لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كار بكەن”.

ئەوەشهاتووە، ئەو كەسانەی خوازیاری كاركردنن دەتوانن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كار لە هەرێمی كوردستان بكەن، یاخود سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن.

فۆڕمی تایبەت بە هەلی كار پڕبكەنەوە.

https://www.evtc-krg.org/?fbclid=IwAR0ye_XnvPACs28hO1lS4iN_kFm3YuLYRb9XIrm5gGoqQYYfqURcTilKcFg

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا