چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە، بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

عەلی فەتلاوی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاند، چوارچێوە هەماهەنگی بەردەوامە لە كۆبوونەوەكانی، لە پێناو یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی حكومەتی نوێی عێراق لە نزیكترین ماوەدا.

وتیشی: چوارچێوەی هەماهەنگی سبەی یان دوو سبەی كۆبوونەوەیەكی تایبەت دەكات، بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.

فەتلاوی ئاماژەی بەوەشكرد، دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ، بە ڕاوێژ و بڕیاری هەموو هێز و سەركردەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت، بێ ئەوەی هیچ لایەك پەڕاوێز بخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا