پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری گردبوونەوە و مانگرتنیان ڕاگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا چەندین دروشمیان بەرزکردووەتەوە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەکەن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
لەماوەی ڕابردوودا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای کرد بەزووترین کات پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردن جارێکی دیکە ئەنجام بدرێتەوە.