پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاتووچۆی هەولێر، سەبارەت بە بەکارهێنانی ڕەماش ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئاماژە بەوە دەدەن ڕه‌ماش كه دانراوه بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی به‌رده‌مته بۆ مه‌ودایه‌كی دوور به‌شه‌و ئه‌گه‌ر هاتوو ئۆتۆمبێلی هاتوو له‌سایدی به‌رامبه‌رت نه‌بوو یان دور بوو.
ڕوونیشی دەکەنەوە، بڕیارەکە لە لای ئەوانەوە نیە تاوەکو هەڵە بێت بەڵکو یاسای جیهانی شەقامی خێرایە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، به‌پێی یاسا بۆ هیچ كه‌سێك نیه رۆڵی پۆلیس ببینێت و به‌شۆفێرانی دوای خۆی بڵێت بۆئه‌وه‌نده خێرایت؟.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی فول لایت (ڕەماش):
یه‌كه‌م: به‌ر له‌هه‌مو شتێك ئه‌وه‌ی ئێمه بڵاومانكرده‌وه بڕیارێكی ئێمه نیه، تاكو هه‌ڵه بێت و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه یاسای جیهانی شه‌قامی خێرایه و ئێمه ناتوانین لێی به‌ده‌ربین و یاسایه‌كی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت.
دوه‌م: هه‌ندێك نوسیویانه (ئه‌ی ڕه‌ماش بۆچیه ئه‌گه‌ر به‌كاری نه‌هێنین؟) ڕه‌ماش كه دانراوه بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی به‌رده‌مته بۆ مه‌ودایه‌كی دور به‌شه‌و ئه‌گه‌ر هاتو ئۆتۆمبێلی هاتو له‌سایدی به‌رامبه‌رت نه‌بو یان دور بو، ئێمه به‌هه‌ڵه به‌كارمانهێناوه هاوشێوه‌ی (چوارفلاش) كه‌به‌كاری دێنین به‌هه‌ڵه و واتێگه‌یشتوین ئه‌وه بۆ ڕێگاپێدانه بۆ وه‌ستان له‌ناوه‌ندی شه‌قام بۆماوه‌یه‌ك، ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه و په‌ره‌ی پێبده‌ین.
سێیه‌م: به‌پێی یاسا بۆ هیچ كه‌سێك نیه رۆڵی پۆلیس ببینێت و به‌شۆفێرانی دوای خۆی بڵێت بۆئه‌وه‌نده خێرایت؟، به‌شوفێرانی به‌رده‌می بڵێت بۆچی ئه‌وه‌نده له‌سه‌رخۆیت؟ ده‌بێت هه‌موان ئه‌و ڕاستیه بزانن و كاری پێبكه‌ن.
چواره‌م: ڕێڕه‌وی لای چه‌پ كه ڕێڕه‌وی خێرایه بۆ ڕۆیشتنی به‌رده‌وام نیه له‌سه‌ری، به‌ڵكو وه‌كو ڕێڕه‌وی تێپه‌ڕاندن ده‌بێت به‌كاربێت له‌لای هه‌موان و تاپۆنیه له‌سه‌ر هیچ كه‌س و هیچ شۆفێرێك، له‌دوای تێپه‌ڕاندنیش ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه ڕێڕه‌وه‌كانی ناوه‌ند.
پێنجه‌م: ده‌بێت به به‌رده‌وام ماوه‌ی بێوه‌یی له‌نێوان خۆت و ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مت بهێڵیته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌خێراییه‌كی زۆركه‌میش بڕوات، نابێت شۆفێری به‌رده‌مت ناچار بكه‌یت و هه‌راسانی بكه‌یت تاوه‌كو ڕێگات بۆبكاته‌وه.
شه‌شه‌م: له‌سه‌ر هه‌مو شوفێران ئه‌ركه كه بینیان ئۆتۆمبێلێك له‌دوایان دێت به‌خێراییه‌ك كه له‌خێرایی ئه‌وان زیاتره، ڕێگای بۆبكه‌نه‌وه تاكو توشی بێزاری نه‌بێت.