ژمارەی سەربازە چیچانییەكان لە شەڕی رووسیا دژ بە ئۆكرانیا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆكی چیچان، دەڵێت، زیاتر لە 20 هەزار چەكداری چیچانی لە ئۆپەارسیۆنە سەربازییەكەی ڕوسیا لە ئۆكرانیا بەشدارن و نۆ هەزار لەوانە لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕدان.

رۆژی سێ‌ شەممە 15_11_2022 رەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆكی چیچان ڕایگەیاند: بەپێی ڕاپۆرتێكی ماگومید داودۆڤ سەرۆكی پەرلەمانی كۆماری چیچان و سەرۆكی بارەگای كۆماری بۆ ناوچەی سەربازی باكوور، لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی ڕوسیا، زیاتر لە 20 هەزار چەكداری چیچانی بەشدارییان كردووە و زیاتر لە نۆ هەزاریشیان لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕدان.

قەدیرۆڤ، ڕێنمایی فەرماندەی هێزەكان و سەرۆكی ئیدارە ئیقلیمییەكانی وەزارەتی ناوخۆی كرد، ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پێكهێنانی هێزی یەدەگ بۆ ئەوانەی دەیانەوێت، لە هەرەمە سەربازییەكاندا كاربكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا