عێراق پێویستی بە 88 هەزار ستافی پەروەردەیی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پلاندانان و گەشەپێدانی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق بەنزیکەیی پێویستی بە 88 هەزار ستافی پەروەردەیی بۆ قوتابخانە سەرەتای، ناوەندییەکان و باخچەی ساوایان هەیە.

عەبدولزەهرا هەنداوی، وتەبێژی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان و گەشەپێدانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،” لە کەرتە پەروەدییە جیاوازەکانی وڵات کەلێنێکی کەڵەکەبوو هەیە، کە بەپێی ئاماری وەزارەت بە 87 هەزار و 743 کادیری پەروەردەی دەخەمڵێنرێت”.

ڕوونیکردەوە، بەپێی ئامارەکان پێویستی مامۆستا بۆ پەروەردە جیاوازەکان بەمشێوەیە دیاریکراوە، ستافی پەروەردەی تایبەت بە باخچەی ساوایان پێویستی بە سێ هەزار و 199 مامۆستا هەیە.

هاوکات، قوتابخانە بنەڕەتییەکان پێویستیان بە 66 هەزار و 353 مامۆستا و قوتابخانە ناوەندی و ئامادەییەکان پێویستیان بە 18 هەزار و 191 مامۆستا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا