هەپەگە بۆ پارتی: لە پشتەوە خەنجەرمان لێمەدەن

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی ‌هەپەگە دەڵێت، هێزەكانی سوپای عێراق و هێزەكانی پارتی دەیانەوێت بچنە ناو ئەو هەرێمانەی كە ‌هێزەكانی ئێمەی تێدایە لە مەتینا و لەلایەن هەپەگە و یەژا-ستارەوە وشیاریان پێ داروە.

وتەبێژەكەی ‌هەپەگە لە راگەیەنراوێكی نووسراودا رایگەیاند: ئێمە بەرامبەر بە هێرشەكانی دەوڵەتی تورك كە لەسەر كوردستان دەیكات بەرخۆدان دەكەین.

باسی لەوەشكردووە، ئێمە داواكاری و بانگ لەو هێزانە دەكەین كە هاتونەتە ئەو ناوچەیە با لە پشتەوە خەنچەرمان لێ نەدەن.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو هێزانەی بە ناوی هێزی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە جوڵەیان پێكراوە هێرشی بارەگاكانی گەریلایان كردووە و لەلایەن هەپەگە و یەژا-ستارەوە وشیاریان پێ داروە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیكەش برینداربوون، میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای توركیا پێشمەرگەكان بوونەتە قوربانی، میدیاكانی پارتیش دەڵێن، بەهۆی هێرشی پەكەكەوە ئەو پێشمەرگانە شەهید و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا