کەجەکە: پارتی هەوڵی پەردەپۆشکردنی راستیەکانی کۆمەڵکوژیەکەی مێردین دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکایەتی کەجەکە رایگەیاند، چەندین نیشانەی زەق، کۆنکرێتی و بەهێز هەن، پێنج هاوڵاتیەکەی دهۆک لە مێردین لەلایەن ئاکەپە – مەهەپە و  کۆنتراکانەوە کوژراون.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، راگەیەندراوێکی لەبارەی کوشتنی پێنج هاوڵاتیەکەی دهۆک لەسەر رێگەی ناوچەی نسیبینی پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.

کەجەکە ئاماژەى بەوەکردوە، دەبێت ئەم کوشتارە وەک کۆمەڵکوژییەک سەیر بکرێت. تا ئێستا دەیان کوردی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری لە مێردین لەلایەن کۆنتراکانەوە کوژراون. گەلی کوردستان باش ئاگادارە، ئەو کۆمەڵکوژیانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەوە ئەنجام دراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کەجەکە دەشڵێت” ئەوەش جێگای سەرنجە، پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیاکانی پێداگیریان لەسەر ئەو رووداوە نەکرد و کۆمەڵکوژییەکەیان وەک هێرشێکی ئاسایی باسکرد و بەوەش هەوڵیاندا راستیەکان پەردەپۆش بکەن. هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیاکانی، خزمەت بە پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی راستییەکان دەکات.”.

هەروەها باسی لەوەشکردوە، نابێت پارتی بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا ئەو جۆرە رێبازانە بگرێتەبەر و وتی، ” ئێمە داوا لە رای گشتیی دیموکراتی دەکەین، کە لەم بوارەدا وریا بن و بە دواداچوون بۆ ئاشکراکردنی استیی رووداوەکە بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا