کچێکی 12 ساڵ لە ئاوی زەڵمدا خنکا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، کچێکی تەمەن 12 ساڵ کەوتە ئاوی زەڵمەوە و خنکا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کچەکە ناوی رەحیق فوئاد ساڵحە و خێزانەکەی خەڵکی ئەنبارن، بەڵام ماوەیەکە نیشتەجێی شاری سلێمانین و بەگەشتێک سەردانی سەیرانگای زەڵمیان کردووە.

لایخۆیەوە پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

لە ئێستادا تەرمەکە دەرهێنراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا