ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجومەنی شارەوانییەكان پێكدەهێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوە، ئەمەش دوای دووساڵ لە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران دێت بۆ پێكهێنانەوەی سەرلەنوێی ئەنجومەنی شارەوانییەكان لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا ناحییەكان.

لە راگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: رۆژی سێشەممە كۆدەبێتەوە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی لە ژێر رۆشنایی ماددەی 35 ی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2009.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، خاڵی دووەمی كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە دەنگدان لەسەر پێشنیازی زیادكردنی دوو ئەندام بۆ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی.

بەگوێرەی پەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی 2019 ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنەكانی شارەوانی لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر (پلەی تایبەت) و ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی هەولێر (17) ئەندام دەبن، سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، كەلار، رانیە و چەمچەماڵ (پلەی نایابن) و كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بە سەرۆكی ئەنجومەنەوە 13 كەس دەبن.

بەپێی پەیڕەوەكە رێژەی (75 %) ئەنجومەنی شارەوانییەكان بۆ سەرۆكی فەرمانگە حكومییەكان دەبێت و (25 %)یش بۆ نوێنەری رێكخراوە پیشەیی‌و ناحكومییەكان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا