پۆڵەتیك پرێس
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، میكانیزمی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان دیاریكران و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌وردیی چاودێریی بازاڕ‌و نرخی كاڵا‌و كوالیتی و قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك خۆپارێزی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به سه‌رپه‌رشتی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه كۆبۆوەوه، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ڕێكاره‌كانی به‌دواداچون و چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه له جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و ڕێكارو ڕێنماییه‌كان و ڕێكخستن و چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه.
راگەیەندراوەكەی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له جێبەجێكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان دەكاتەوە به‌تایبه‌تی به‌ستنی ماسك و دوركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغی.
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕو، پێویسته هه‌مو شوێنه گشتیی و تایبه‌ته‌كان به ڕه‌چاوكردنی ڕێزگرتن له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌پێی ڕێكاره ته‌ندروستییەكان كاربكه‌ن و سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.
سەبارەت بەپێدانی كارەبا لەمانگی رەمەزاندا بەهاوڵاتیان راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەداوە، به هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی و خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان به‌شێوازێكی گونجاو به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌با ڕێكخراوه، تا له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی مانگی ڕه‌مه‌زان و پێداویستی هاوڵاتیاندا بگونجێت.
له لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی، جه‌خت له‌سه‌ر خۆپارێزیی هاوڵاتیان و پێویستی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا و ئاماده‌یی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی به هاوڵاتیان كراوەتەوە.