یەكێتی چۆن گەورەترین سەركردەی پەكەكەی لەتیرۆركردن پاراست؟

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوای ڕووداوەكانی هەشتی تەمموز ئاڕاستەیەك لە سلێمانی دەیەوێت وای نیشانبدات كە توركیا بە قوڵیی لە ڕووی هەواڵگرییەوە لەنێو شاری سلێمانی بوونی هەیە و سەركردەكانی پەكەكە تیرۆر دەكات، بەڵام ئەو ئاڕاستەیە بیریچووەتەوە یەكێتی نەك ڕێگەی بە میتی توركی نەداوە لە سلێمانی تەراتێن بكات، بەڵكو لە ڕابردوودا سەركردەی یەكەمی پەكەكەی لە تیرۆركردن پاراست.

مانگی ئابی ساڵی 2017 لە سنوری پارێزگای سلێمانی دوو بەرپرسی میت دەستگیركران، كە چووبونە ئەو سنورە و یەك ئامانجیان هەبووە، ئەویش بە دیلگرتن یاخود كوشتنی موراد قەرەیلان، سەركردەی یەكەمی پارتی كرێكارانی كوردستان….

یەكێتی لەگەڵ ئەوەی ڕێگەی بە تیرۆركردنی ئەو سەكردەیەی پەكەكە نەدا، هاوكات باجی ئەو هەڵوێستەشی دا و توركیا نوێنەرایەتی یەكێتی لە وڵاتەكەی داخست.

ئەو كەسانەی میت كە دەستگیركرابوون خاوەنی پاسپۆرتی دبلۆماتیی هەرێمی كوردستان بوون، كە ئەوەش ڕوونە چ لایەنێك هاوكاریان بووە.

ڕۆژی 3ی ئاب ئەردۆغان و فیدان چاوەڕێی بیستنی هەواڵی ئەنجامی پیلانی تیرۆركردنی بەڕێوەبەرانی پەكەكە بوون، بەڵام لە بری ئەو هەواڵە گوێبیستی هەواڵێكی دیكە بوون، ئەو هەواڵە دەیوت: بەڕێوەبەرانی میت بەدیلگیراون.. لەوكاتەدا توركیا ئەوپەڕی هەوڵەكانی بۆ فشاركردن بۆسەر یەكێتی بەكارهێنا، بەڵام یەكێتی ملی نەدا و بە كردار سەلماندی كە چۆن ڕێز لە بانگەشەی خەباتی كورد لە چوارپارچەی كوردستان دەگرێت.

چەند ڕۆژێك پاش بەدیلگیرانی ئەو ئەندامانەی میت، لە ڕۆژی 7ی ئابدا لە سەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی میتی تورك لە نزیك زاخۆ تەقینەوەیەكی گەورە ڕوویدا، ڕاگەیەندرا كە ئەو كەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەكدا بوون برینداربوون، دەوترێت كە ئەو كەسانە پەیوەندیان بەو تیمەوە هەبووە كە لە دووكان بەدیلگیرابوون.

یەكێتی لەپاش ئەو ڕووداوە دەیزانی ئەوە پرسێكە لە نێوان پەكەكە و توركیاوە و ئەوان تەنیا دەتوانن ناوبژیوانی بكەن، هاوكات یەكێتی خۆشحاڵ بوو بەوەی كە ئۆپەراسیۆنی میت لە سلێمانی سەرنەكەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا