پەرلەمان بەدواداچوون بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “لەدوای ئەوەی کە بەدواداچوونمان کرد لە سنووری دهۆک و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئەو یەکە نیشتەجێیانەی کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە ساڵانی پێشوو دروستیکردوون، دەرکەوت حکومەت نەیتوانیوە کولفەی تەواوکردنیان دابینبکات”.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “هاتین سەردانی ئەم یەکەی نیشتەجێبوونانەمان کرد کە شوقە و خانووی دروستکراون لەلایەن حکومەتەوە، کە لە نزیکەی 10 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە نسبەی جیاواز هەندێکیان %85 تا %95ی تەواوبووە و هەندێکیان ڕەنگە تا %99شی تەواو بووبێت”.

وتیشی: بەڵام بەحوکمی ئەوەی حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە ئەو کورتهێنان یان ئەو کولفەیەی کە پێویستە بۆ تەواوکردنی ئەم یەکانە پارەی بۆ سەرف بکات، لەدوای ئەوەی سەروو 500 ملیۆن دۆلار لەم یەکانە سەرف کراوە، ئێستا ڕۆژانە هەمووی خراپ ئەبێت، شوشەکانیان ئەشکێنرێت و دیوارەکانیان ئەڕوخێنرێت.

باسی لەوەشکرد، “ئەگەر حکومەت پلانی هەبێت و بە خەمی ئەو خەرجییانە بێ کە لە ساڵانی ڕابردوو دابینیکردووە، ئەبوو ئێستا بیتوانیایە ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەوە، بۆ ئەوەی هیچ نەبێ گەر بتوانرایە 10 هەزار خێزان سود ببینن لەم یەکانە گەر لێکدانی چوار ئەندامی خێزانەکەشی بکەین ئەوا نزیکەی 40 هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان سودمەند ئەبوون”.

ئاشکراشی کرد، “بەهۆی نەبوونی پلانی تۆکمە و باش، تا ئێستا نەتوانراوە ئەم یەکانە تەواوبکرێت، هاتووین لەدوای ئەم بەدواداچوونە وردە، ڕاپۆرتی خۆمان تۆماربکەین و دوتار ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەین”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا