ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر 139 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی سلێمانی شكست بە پیلانێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەهێنێت و 2 بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیر كرد .

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە درێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، لە دوو چالاكی جیادا دەستبەسەر بڕی 139 كگم ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵ-دا گیرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە سەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروست دەكات، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت .

_ لە چالاكی یەكەمدا : دوای لێكۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون و چاودێری كردن هێزەكانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی 9_9_2022 دەست بەسەر بڕی دوو كگم ماددەی ( كریستاڵ )دا گیرا و تۆمەتبارێكیش بەناوی ( ك ك ر ) دەستگیركرا ، تۆمەتبار لە دایكبوی 1976 ی شاری كەركوك ، ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری ( لكزس ) ی لاندگرۆزی پێبووە ، لەسەر ڕێگای ( سلێمانی-كەركوك ) دەستگیركراوە وبەپێ ی زانیاریەكان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هێنرابوون .

_ لە چالاكی دووەمدا : هێزەكانی ئاسایش پاش لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری ورد ، لە هەمان ڕۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێكدا دەستگیرا بەسەر بڕی 137 كگم ماددەی ( كریستاڵ لە جۆری شل) كە لەناو دەبە شاردرابۆوە تۆمەتباریكیش دەستگیر كرا بەڕەگەز كوردە و لەدایكبوی 1994 ی كەركوك بە ناوی ( ع د ع ) ، تۆمەتبارەكان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە كریستاڵەكە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان .

ئاماژە بەوەشكراوە بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و دەستبەسەر ( كریستاڵ )ەكەدا گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا