ئەمریكا خواستی دانووستان لەگەڵ ئێران ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئیدارەی جۆبایدن هەڵوێستی ئەمریكای بە ئیسرائیل گەیاندووە دەربارەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران و گەڕانەوە بۆ سەرمێزی گفتوگۆ تایبەت بە ڕێككەوتنە ئەتۆمیەكەی نێوانیان.

لەلایەكی دیكەوە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە كە ئەمریكا ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دەربارەی گەڕانەوەی ئەو دوو وڵاتە بۆ پابەندبوون بە و ڕێكەوتنە ناوەكیەی ساڵی 2015 بە ئامانجی ڕێگرێكردن لە تاران لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی كراوە.

پێشتر حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران هیوای خواستبوو ئیدارەی نوێی ئەمریكا و جۆ بایدن لە هەڵەكانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پاشگەزببنەوە.

لە ساڵی 2019دا ئێران لە بەرامبەر تۆمەتباركردنیدا لەلایەن ئەمریكاوە بەوەی پشتگیری تیرۆر دەكات، دەستی كرد بە پێشێلكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك.

لە ئێستادا هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ئەمریكا خواستی ئەوەیان هەیە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا